ڕۆژی ٢٣ی حوزەیران، ڕیزبەندی جیهانی کۆکاکۆلا/فیفا بڵاوکرایەوە، ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی پاڵاوتنی جامی جیهانی فیفای ٢٠٢٢ی قەتەر، ڕووبەڕووبوونەوەکانی خولی نەتەوەکانی یوفا و کۆنکاکاف، پاڵاوتنەکانی پاڵەوانیەتییە کیشوەرییەکانی ئاسیا و ئەفریقیا، ڕووبەڕووبوونەوە دۆستانەکان، وەشانی پێشووی ڕیزبەندییەکە لە مانگی ئازار بڵاوکرایەوە. ٢٨٠ ڕووبەڕووبوونەوە ئەنجامدراوە، لە کۆی ٢١١ هەڵبژاردەی تۆمارکراو، ١٧٧ جووڵە ڕوویداوە.
چەند مانگێک بەلجیکا پێشەنگی ڕیزبەندییەکە بوو، بەرازیل پێشەنگی وەرگرت، ئەرجەنتین پلەی سێیەمی لە فەڕەنسا وەرگرت، دوای ئەوەی چوار یاری لە خولی نەتەوەکان بە بێ بردنەوە کۆتایی هات.
ئیسپانیا و دانیمارک هەنگاوێک هاتنە پێشەوە (شەشەم و دەیەم) و هۆڵەندا دوو هەنگاو (هەشتەم). ئیتاڵیا و پورتوگال هەنگاوێک گەڕانەوە (حەوتەم و نۆیەم)، مەکسیکیش لە دە هەڵبژاردەی پێشەنگ دەرچوو (دوانزەیەم).
کازاخستان زۆرترین پلەی بڕیوە و ١١ پلە پێشکەوتووە (١١٤) و کوبا ١٠ پلە (١٦٧) و یۆنان و مالیزیا ٧ پلە (٤٨ و ١٤٧). کۆسۆڤۆ (١٠٦) و دوورگەکانی قەمەر (١٢٦) لە بەرزترین ئاستی خۆیاندان.
- پێشەنگ: بەڕازیل (نەگۆڕاوە)
- دە هەڵبژاردەی یەکەم: دانیمارک (هاتووە: ١٠)، مەکسیک (دەرچووە: ١٢)
- زۆرترین پلە/خاڵی بەدەستهاتوو: کازاخستان (٣١,٥١ خاڵ/ ١١ پلە)
- زۆرترین پلە/خاڵی لەدەستچوو: میانمار (٣٢,٦٥ خاڵ)، میسڕ و نیپاڵ (٨ پلە)
تعليقات
إرسال تعليق