فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ لە ماوەی ١١٨ ساڵی تەمەنیدا، ٩ سەرۆکی هەڵبژێردراو و ٣ سەرۆکی کاتی هەبووە.
٦. ئارسەر درێوری
(٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٥ - ٢٥ی ئازاری ١٩٦١)
ئارسەر درێوری (ماوەی ژیان: ٣ی ئازاری ١٨٩١ - ٢٥ی ئازاری ١٩٦١) بەرپرسێکی تۆپی پێی ئینگلیزی بوو، لە ساڵانی ١٩٥٥ تا ١٩٦١ سەرۆکی فیفا بووە، چەندین پۆستی وەرزشی لە ئینگلتەرا وەرگرتووە، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا و سەرۆکی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی بووە.
کاروانی درێوری لە بەڕێوەبردنی تۆپی پێدا، لە بەڕێوەبەری یانەی گریسمبی تاون دەستی پێکرد، کە سەرۆکی یانەکە خەزوری بوو، دواتر بووە سەرۆکی یانەکە. لە (١٩٤٩-١٩٥٥) سەرۆکی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی بووە، لە ساڵی ١٩٤٤ەوە بووەتە ئەندام لە لیژنەی دیاریکردنی نێونەتەوەیی لە یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی، دوای سەرۆکایەتی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی بووە لە ساڵانی (١٩٥٥-١٩٦١)، لە دوای ئامۆس برۆک هێرست.
هێرست بەهۆی نەخۆشییەوە دەستی لەکار کێشایەوە و درێوری جێگەی گرتەوە، پێشنیاری کرد خاڵی زیادە بۆ هەر گۆڵێک کە تۆمار دەکرێت بدرێت بە تیپەکە، بۆ هاندانی هێرشبەری لە تۆپی پێدا، بەڵام یانەکان ڕەتیانکردەوە. درێوری لە یاری نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئینگلتەرا لە جامی جیهانی فیفای ١٩٥٠ ڕۆڵێکی گرنگی بینی، کە بە دۆڕانی ئینگلتەرا بە گۆڵێکی بێ وەڵام کۆتایی هات. واڵتەر وینتەربەتەمی ڕاهێنەر ویستی پشوو بە هەندێک لە یاریزانەکان بدات، بەڵام درێوری دەسەڵاتدارتر بوو، ڕێگەی نەدا و هەمان پێکهاتەی یاری چیلی و ئینگلتەرا بەردەوام بوون، کە یارییەکەیان بە ئەنجامی ٢ گۆڵی بێ وەڵام بردەوە.
ستانلی ڕووسی سکرتێری درێوری لە یەکێتیی ئینگلیزی، سەردانی کرد و ناڕەزایی خۆی لە بوونی ستانلی ماتیو لە پێکهاتەکە دەربڕی و داوای ئەنجامدانی گۆڕانکاری تری کرد، بەڵام درێوری سوور بوو لەسەر مانەوەی پێکهاتەکە، دوای دۆڕانیان درێوری ڕازی بوو بە ئەنجامدانی ٤ گۆڕانکاری، بەڵام لە بەرامبەر ئیسپانیا بە گۆڵێکی بێ وەڵام دۆڕان و پاڵەوانیەتییەکەیان بەجێهێشت.
لە ڕووداوی ئاسمانی میونخ لە ٦ی شووباتی ١٩٥٨، کە تێیدا ژیانی ژمارەیەک لە کارمەندانی مانچستەر یونایتد کۆتایی هات، لە مانگی ئازار درێوری وەکو سەرۆکی لیژنەی کۆمەکی بۆ قوربانیان و زیانمەندانی ڕووداوەکە دیاریکرا، بڕی ٥٢ هەزار پاوەندی ئیستەرلینی کۆکرایەوە (کە بەرامبەر بە ١ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار پاوەندە لە ٢٠٢١)، لە مانگی تشرینی یەکەم خەرجکرا.
بەو پێیەی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی بووە، درێوری یەکێک بووە لەو شەش بەرپرسەی تۆپی پێ کە لە لایەن ٥ یاریزانی یانەی سەندەرلاندەوە سکاڵایان لە سەر تۆمارکراوە، کە لە ساڵی ١٩٥٧ ڕاگیران لەسەر وەڵامنەدانەوەی پرسیاری بەدەستهێنانی نایاسایی پارە.
ستانلی ڕووس سکرتێری درێوری بووە لە یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی. ڕووس و درێوری پێکەوە لە ساڵی ١٩٤٥ گەیشتیان کرد بۆ بارەگای فیفا لە سویسرا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بە ئەندامبوونەوەی یەکێتییەکانی تۆپی پێی بەریتانیا لە یەکێتیی تۆپیی پێی جیهان و سەرکەوتوو بوون.
درێوری لە لایەن ژولی ڕیمێت بە جێگری سەرۆکی فیفا دیاریکراوە، لە دوای مردنی سیلدرایەرس، بۆ ماوەی ٦ مانگ سەرۆکی کاتی فیفا بووە، لە کۆنگرەی ٣٠ـەمی فیفا لە لیشبۆنەی پورتوگال بەڕێوەچوو، درێوری بە ٣٨ دەنگ بەرامبەر بە ١٦ دەنگ بۆ لارفارجی فەڕەنسی بوو بە سەرۆکی فیفا.
درێوری سەرپەرشتی جامی جیهانی فیفای ١٩٥٨ی کرد، کورت گاسمانی سویسری سکرتێری فیفا بووە. دوای ساڵێک لە نەخۆشکەوتنی، لە ٢٥ی ئازاری ١٩٦١ کۆچی دوایی کرد، بووە سێیەم سەرۆکی فیفا کە لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا کۆچی دوایی بکات.
ئێرنست تومانی سویسری بووە سەرۆکی کاتی فیفا.
٧. ئێرنست ثۆمەن
(٢٥ی ئازاری ١٩٦١ - ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٦١)
ئێرنست سۆمەن (ماوەی ژیان: ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٨٩٩ - ١٤ی ئایاری ١٩٦٧) سەرۆکی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان بووە (ئازاری ١٩٦١ - ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٦١)، بۆ ماوەی ٦ مانگ لە پۆستەکەی مایەوە، دوای مردنی ئارسەر درێوری پۆستەکەی وەرگرت.
لە نیسانی ١٩٦١ەوە، هێلموت کەیسەری سویسری بووە سکرتێری فیفا.
سۆمەن کێبڕکێی پۆستی سەرۆکی فیفای کرد، لە گەڕی یەکەمدا ستانلی ڕووسی ئینگلیزی براوە بوو، لە گەڕی دووەمدا سۆمەن کشایەوە.
سۆمەن ئەندامێکی سویسریی فیفا بوو، سەرۆکی لیژنەی ڕێکخستنی جامی جیهانی فیفای ١٩٥٤ و ١٩٥٨ و ١٩٦٢ (کە سەرۆکی کاتی فیفا بووە) بووە. خزمەتەکانی لە بەڕێوەبردنی فیفا گەورە بوون. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ساڵی ١٩٦٧ کۆچی دوایی کرد.
٨. ستانلی ڕووس
(٢٨ی ئەیلوولی ١٩٦١ - ٨ی ئایاری ١٩٧٤)
ستانلی فۆرد ڕووس (ماوەی ژیان: ٢٥ی نیسانی ١٨٩٥ - ١٨ی تەممووزی ١٩٨٦) ناوبژیوانێکی تۆپی پێی ئینگلیزی و سەرۆکی فیفا (١٩٦١-١٩٧٤) و ناوبژیوانێکی نێونەتەوەیی بووە.
ڕووس کوڕی گەورەی خێزانەکەی بووە، لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا لە لیوای ٢٧٢ی تۆپخانەی زەمینی شاهانە لە (فەڕەنسا، فەڵەستین، میسر، لوبنان) خزمەتی کردووە.
دوای جەنگ، لە کۆلێژی سانت لوکی ئێکسیتەر وەرگیراوە، پاشان بووەتە مامۆستای وەرزش لە خوێندنگەی واتفۆرد گرامەری وەرزشی کوڕان.
لە ئاستی پێشکەوتووان، ڕووس وەکو گۆڵپارێز لە یانەکانی کێرکلی و لۆویستۆفت یاریی کردووە، دوای شکانی مەچەکی ناچار بووە وازبهێنێت لە یاریکردن. لە میانەی تەماشاکردنی یاری نۆرویچ سیتی خولیای ناوبژیوانی بۆ دروست بوو، لە میانەی خوێندنی لە کۆلێژ، لە پاڵاوتنی ناوبژیوانی سەرکەوتوو بوو، لە ساڵی ١٩٢٧ بووە بە ناوبژیوانی خولی تۆپی پێ.
یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی نێونەتەوەیی کە ناوبژیوانی بوو، ڕووبەڕووبوونەوەی دۆستانەی بەلجیکا و هۆڵەندا بوو کە بە ئەنجامی ٢-٠ بۆ بەلجیکا کۆتایی هات، یارییەکە لە ٣١ی ئازار لە ئانتوێرپ بەڕێوەچوو. ناوبژیوانی ٣٤ ڕووبەڕووبوونەوەی نێونەتەوەیی کردووە.
سەرکەوت بۆ پلە یەک کاتێک وەکو ناوبژیوانی یاری کۆتایی جامی ئینگلتەرای ١٩٣٤ دیاریکرا، کە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان مانچستەر ستی و پۆرتسمث بوو، بە ئەنجامی ٢-١ بۆ ستی کۆتایی هات. ڕۆژی دواتر گەشتی بۆ بەلجیکا کرد، ڕووس لە ناوبژیوانی خانەنشین بوو.
ڕووس ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە داڕشتنەوەی یاساکانی یاری لە ١٩٣٨، سادەتر و ئاسانتری کرد بۆ تێگەیشتن. یەکەم ناوبژێوان بووە کە سیستەمی بەڕێوەبردنی کۆنەرە (Diagonal)ی بەکارهێناوە بۆ ناوبژیوانان وەکو جێبەجێکردنی پێوانەیی.
ناوبژیوانی بەلجیکی (جۆن لانگەنوس) کە بەرپرس بووە لە یاری کۆتایی جامی جیهانی فیفای ١٩٣٠ دەگێڕێتەوە: "ناوبژیوانانی وڵاتەکەی بینیوە هەوڵیانداوە بۆ دیاریکردنی شوێنی زانستی لە یاریگا".
لە بواری بەڕێوەبردن، سکرتێری یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بووە لە (١٩٣٤-١٩٦٢)، لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (یوفا) ئەندامی لیژنەی جێبەجێکردن بووە لە ساڵی ١٩٥٨، پاشان لە ئازاری ١٩٦٠ پایەی جێگری سەرۆکی وەرگرتووە. لە میانەی سەرۆکایەتی فیفا (١٩٦١-١٩٧٤)، ئینگلتەرا بووە پاڵەوانی جیهان.
ڕووس پشتگیری یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقیای باشووری کرد لە سەردەمی جیاکاری ڕەگەزی. یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقیای باشوور لە ساڵی ١٩٥٤ بووە ئەندامی فیفا و لە یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقیا لە ساڵی ١٩٥٨ دەرکرا. لە ساڵی ١٩٦١ لە فیفا دەرکرا، دوای ئەوەی سەرکەوتوو نەبوو لە بەجێگەیاندنی دژە جیاکاری.
لە ساڵی ١٩٦٣ وەرگیرایەوە، دوای ئەوەی ڕووس سەردانێکی لێکۆڵینەوەیی لە دۆخی تۆپی پێی بۆ ئەفریقیای باشوور ئەنجامدا، ڕوونی کردەوە وەرنەگیرێنەوە، تۆپی پێ نامێنێت، پاش ئەوەی یەکێتییەکە ڕازی بوو بە تیمێکی سپی پێست بەشداری بکات لە کۆتاییەکانی ١٩٦٦ و تیمێکی ڕەش پێست لە کۆتاییەکانی ١٩٧٠، بەڵام تەمەنی درێژ نەبوو.
لە کۆنگرەی داهاتووی فیفا، کە دوای یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە تۆکیۆ بەڕێوەچوو، ئەندامانی بەشداربووی ئەفریقیا و ئاسیا زیادی کرد، پاش ١٢ ساڵ لە فیفا دەرکرایەوە.
ڕووس بەردەوام بوو لە فشار بۆ وەرگرتنەوەیان، ڕایگەیاند کە یەکێتیی تۆپی پێی کیشوەری بۆ ئەفریقیای باشوور دادەمەزرێنێت بۆ وەرگرتنەوەی ئەفریقیای باشوور و ڕۆدیسیا.
لە کۆنگرەی ١٩٦٦ی لەندەن، ئەندامانی کاف فشاریان دروستکرد و لە وەرگرتنەوەی ئەفریقیای باشوور، لە فیفا دەکشێنەوە، بۆیە ڕووس وازیهێنا.
ڕووس خۆی پاڵاوتەوە بۆ سەرۆکایەتی لە ساڵی ١٩٧٤، بەڵام جواو هاڤیلانجی بەرازیلی سەرکەوتوو بوو، دوای ئەوەی وڵاتان لە زاڵبوونی ئەورووپییەکان لە فیفا ناڕازی بوون و دژایەتی وڵاتانی ئەفریقی و ئاسیایی بۆ ڕووس لە بەرامبەر پاڵپشتیکردنی بۆ ئەفریقیای باشوور.
لە ١١ی حوزەیرانی ١٩٧٤ خانەنشین بوو، وەکو سەرۆکی فەخری فیفا دیاریکرا.
هێلموت کەیسەری سویسری سکرتێری فیفا بوو.
بۆ یەکەمجار کۆتایی جامی جیهانی فیفای ١٩٧٠ بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ لە تەلەفزیۆن پەخشکرا.
لە ساڵی ١٩٨٦ کۆچی دوایی کرد.
تعليقات
إرسال تعليق