فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ


FIFA Logo

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (بە فەڕەنسی: Fédération Internationale de Football Association کورتکراوەتەوە بۆ FIFA - فیفا) لە ٢١ی ئایاری ١٩٠٤ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دامەزراوە.


باڵاترین فیدراسیۆنی تۆپی پێیە لەجیهاندا و سەرپەرشتی کاروبارەکانی تۆپی پێ دەکات، هەر کیشوەرێک خاوەنی یەکێتییەکی کیشوەری تۆپی پێیە و وڵاتانی زۆرینەی وڵاتانی کیشوەرەکە ئەندامن لە یەکێتییە کیشوەرییەکەیان.


وڵاتانی دامەزرێنەر بریتین لە (بەلجیکا، دانیمارک، فەڕەنسا، هۆڵەندا، ئیسپانیا [دواتر یانەی ریال مەدرید نوێنەرایەتی دەکرد تا دامەزراندنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی شاهانەی ئیسپانیا]، سوید، سویسرا) و یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ئارەزوومەندی خۆی بۆ بوون بە ئەندام بە پەیامێک گەیاند.

وڵاتانی دامەزرێنەر لە بارەگای یەکێتی سەندیکاکانی وەرزش و وەرزشکارانی فەڕەنسا لە ڕیو سانت هۆنۆر ٢٢٩ی پاریس کۆبوونەوە، ڕۆبێرت گوێرین سکرتێری ئەو کاتەی لیژنەی تۆپی پێ لە یەکێتیەکە بوو بە یەکەم سەرۆکی فیفا.

پەیڕەو ناوخۆی فیفا ڕاگەیەندرا و لە ١ی ئەیلوولی ١٩٠٥ چالاک بوو، کە ئەم خاڵانەی لەخۆگرتووە:
١. ئەو یەکێتیە نیشتمانیانەی نوێنەرایەتییان هەیە دانیان پێدادەنرێت.
٢. یاریزانی یانەکان لە یەک کاتدا دەتوانن تەنها یاری بۆ دوو یەکێتی بکەن.
٣. هەموو یەکێتییەکان یاریزانی ڕاگیراو لە یەکێتییەک ڕادەگرن.
٤. یارییەکان بە پێی (یاساکانی یاری تۆپی پێی سنووردار) بەڕێوەدەچێت.
٥. هەر یەکێتییەکی نیشتمانی دەبێت ساڵانە ٥٠ فرانکی فەڕەنسی بدات.
٦. تەنها فیفا دەتوانێت یارییە نێونەتەوەییەکان ڕێکبخات.

لە ٢٣ی ئایاری ١٩٠٤ یەکەم کۆنگرەی فیفا بەڕێوەچوو، ڕۆبێرت گوێرین بە سەرۆک و ڤیکتۆر شنایدەر (سویسرا) و کارل ئەنتۆن ڤیلهەلم هیرشمان (هۆڵەندا) بە جێگرانی سەرۆک و لویس مەهلینگهاوسی بەلجیکی بە سکرتێر و خەزندار (بە هاوکاری لەدڤیگ سایلۆوی دانیمارکی) دیاریکران.

ئینگلتەرا وەکو یەکەم پارچەی شانشینی یەکگرتوو لە ١٤ی نیسانی ١٩٠٥ بوو بە ئەندام. پاڵەوانیەتییەکانی تۆپی پێ لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٨ و ١٩١٢ لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزییەوە ڕێکخران، بەریتانیای مەزن بووە پاڵەوان.

سەرچاوەکان

* ویکیپیدیای ئینگلیزی (سەردان لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢)

تعليقات