فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (بە فەڕەنسی:  Fédération Internationale de Football Association   کورتکراوەتەوە بۆ  FIFA  -  فیفا) لە ٢١ی ئایاری ١٩٠٤ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دامەزراوە. باڵاترین فیدراسیۆنی تۆپی پێیە لەجیهاندا و سەرپەرشتی کاروبارەکانی تۆپی پێ دەکات، هەر کیشوەرێک خاوەنی یەکێتییەکی کیشوەری تۆپی پێیە و وڵاتانی زۆرینەی وڵاتانی کیشوەرەکە ئەندامن لە یەکێتییە کیشوەرییەکەیان.

ئەنجوومەنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ ئەنجامدانی ٥ گۆڕانکاری پەسەند کرد

 ڕۆژی ١٣ی حوزەیران، ١٣٦ـەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی فیفا، یەکێتییەکانی تۆپی پێی (ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، وێڵز، ئێرلەندا) و بەرپرسانی ئەنجوومەنەکە بەڕێوەچوو. گفتوگۆ لەبارەی ئاڵوگۆڕی یاریزان و جێگرەوەکانی ئۆفساید و پاڵپشتی تەکنەلۆجیا بۆ ناوبژیوانان کرا.

ڕێزنەگرتنی ناوبژیوانان و سەلامەتییان وەکو کێشەیەکی جیهانی بینرا، دەستپێشخەرییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەسەند کرا، بە تاقیکردنەوەی کامێرای پۆشراو بە جەستەی ناوبژیوانان لە یارییەکانی پێگەیشتووان.

پەیوەیست بە یاسای ٣ی یاریزانانەوە و داواکاری فیفا بۆ پاراستنی یاریزانان لە پەتا جیهانییەکان (لە ئایاری ٢٠٢٠)، ڕێگەدرا بە خولە باڵاکان و پاڵەوانیەتییە نێونەتەوەییەکان بە ئەنجامدانی ٥ گۆڕانکاری لە یاریزانان، کە ئەمە چەند جارێک درێژ کراوەتەوە.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، ئەنجوومەن پێشنیازی ABM و کۆبوونەوەی لیژنەی تۆپی پێ و ڕاوێژی تەکنیکی و پاڵپشتی کۆمەڵگەی تۆپی پێی لەبەرچاو گرت، بڕیاردرا بە زیادکردنی ئەم بژاردەیە بۆ یاساکانی تۆپی پێی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، بە هێشتنەوەی ٣ گۆڕانکاری لەماوەی نیوەی یەکەم.

ئەندامان بڕیاریاندا بە زیادکردنی ناوی لیستی یاریزانانی یەدەگ لە ١٢ یاریزانەوە بۆ ١٥ یاریزان بە ئارەزووی ڕێکخەرانی پاڵەوانیەتییەکە.

بڕیاردرا بە چاودێریکردنی ئەم گۆڕانکارییە تا ئابی ٢٠٢٣، ئەندامان ئامانجیان ئەو یاریزانانەیە کە تووشی پێکان دەبن و ناتوانن بەردەوام ببن، ئەم ڕێکارە لە ١٤٠ ڕووبەڕووبوونەوەدا تاقیکراوەتەوە.

کۆبوونەوەکە لە لایەن فیفاوە نوێکرایەوە بە داهێنانەکان کە دەتوانرێت زیاتر سوود لە تەکنەلۆجیای یاریدەدەری ڤیدیۆیی ناوبژیوان وەربگرێت (ڤاری ئاسان) کە تاقیکراوەتەوە لە ١٠٠ ڕووبەڕووبوونەوە، سەرکەوتوو بووە و یارمەتی ناوبژیوانانی ڤیدیۆیی یاری داوە بە دیاریکردنی حاڵەتەکانی ئۆفساید بە خێرایی و وردییەوە (پێی دەڵێن تەکنەلۆجیای نیمچە خۆکاری ئۆفساید).

سەرچاوە: فیفا

تعليقات